ئاب 29, 2021 10:35 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: ناوچەکە پێویستی بە ھاواھەنگی و ھەوڵدانە بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی شەممە لە لوتکەی داکۆکیی ناوچەیی لە عێراق کە لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو، بە دەربڕینی ئەمەی کە ،ناوچەکە پێویستی بە ھاواھەنگی و ھەوڵدانە بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم، وتیشی: دەستکەوتەکانی کۆبوونەوەی ناوچەیی ئەمڕۆی بەغدا دوای ساڵێک لە بەرپاکرانی ھەڵدەسەنگێندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەکرۆن ھیوای خواست کە لوتکەکە میکانیزمێک دروست کات بۆ بەدوادا چوون و تەگبیر بە مەبەستی دڵنیا بوون لە بەرامبەر گرفتی تیرۆریزم و کەم کرانەوەی ئاڵۆزی بۆ ئەوەی دوای ساڵێک دەستکەوتەکانی ھەڵسەنگێندرێن.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە، ڕەنگە پرسیاری ئەوە بکرێت کە، ئەوە چۆنە فەرەنساش بەشداری ئەم انیشتنانەیە؟ وتی: ئامادە بوونی فەرەنسا لە لوتکەکە بۆ ئەوەیە وا ھەست دەکەین کە دەبێ لە تەنیشتی عێراقدا بین.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتیشی: ئەم ھاوکاری و ھاوبەشییە بۆ وڵاتانی ناوچەکەو ھەروەھا ئەورووپاو جیھان گرینگە. ئەگەر ئەم ھاوکارییانە نەبن، گرفتەکانی ناوچەکەش بەرەو ناوچەکانی دیکەی جیھانیش پەرە دەستێنێ.

وتیشی: عێراق بەرەوڕووی شەڕو قەیرانی زۆر بووەو ھەتا کاتێک کە عێراق بۆخۆی بیھەوێت ئێمەش لەم وڵاتەدا بۆ خەباتی دژی تیرۆریزرم دەمێنینەوە.

مەکرۆن بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە قازانجی ھەمووانە، وتیشی: شاندگەلێک لە ئەورووپاو لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە چاودێری بەسەر ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختی لەوەش کردەوە کە،ناوچەکە پێویستی بە ھاواھەنگی و ھەوڵدانە بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم.

سەرپەیڤ