ئه‌یلوول 03, 2021 14:26 Asia/Tehran
  • بەخشرانی باڵاترین میدالیای دەوڵەتی تاجیکستان بە کەسایەتییە ئەفغانییەکان

سەرۆک کۆماری تاجیکستان بە دەرکردنی فەرمانێک باڵاترین میدالیای دەوڵەتیی ناجیکستانی بە «بورھانەددین ڕەببانی» سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئەفغانستان و «ئەحمەد شا مەسعود» پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بەخشی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە فەرمانەکەی «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستاندا ھاتووە: میدالیای «ئیسماعیل سامانیی پلەیەک» بە شانازیی سیھەمین ساڵگەڕی سەربەخۆیی تاجیکستان بە پڕۆفیسۆر «بورھانەددین ڕەببانی» و «ئەحمەد شا مەسعود» لە بەر نێوەندگری بۆ بەرپاکرانی دانوستان لە نێوان تاجیکەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ ھەتا ١٩٩٦ و پشکی گەورەیان لە ڕەوتی سەربەخۆیی ئاشتی لەم وڵاتەدا پێشکەش دەکرێت.

میدالیای «ئیسماعیل سامانی» باڵاترین خەڵاتی دەوڵەتیی تاجیکستانە و بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە کەسانی شیاوو لە بەر خزمەتی ناوازەیان پێشکەش دەکرێت.

سەرپەیڤ