ئه‌یلوول 03, 2021 22:26 Asia/Tehran
  • تاس: تالیبان بەناچاری لە «پەنجشیر» کشایەوە

هەواڵدەریی ڕووسیی تاس بە گێرانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاندووە: هێزەکانی تالیبان وێڕای وێکەوتنی زەبری قورس ، بەناچاری لە مەتەرێزەکانیان لە گردو پەڕی دۆڵی «پەنجشیر» کشاونەتەوە.

ھەواڵدەریی تاسی ڕووسیا بە گێرانەوە لە چەند سەرچاوەیەکی ویلایەتی «پەنجشیر» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، هێزەکانی تالیبان لە ھێرشەکەی ئەم دواییەی بۆ سەر دۆڵی «پەنجشیر» بەرەوڕووی بەرپەرچ دانەوەی چەکدارانی ئەو ناوچەیە بووەوەو لەپاش وێکەوتنی زیانێکی قوورسن بەناچاری کشاوەتەوە.  

وەک سەرچاوەکان باسیان کردووە، ھێزەکانی تالیبان شەوی پێنج شەممە لە سەر هەینی هەوڵیان دا ھەتا لە ڕیگای «دۆڵی ئەندەرئاب» لە ناوچەی « پول حیسار» و هەروەها لە ڕێگای ناوچەی «گوڵبەهار»ەوە  بە پێدزە خۆیان بگەیەننە «پەنجشیر» و کەچی لە هەردووک ناوچەکەش تێکشکان و دوای وێکەوتەی قورس ناچار بوون  پاشەکشە بکەن.

 ئەم سەرچاوانە باسی ئەوەشیان کردووە کە، گوایە ژمارێکی زۆر لە چەکداری تالیبانیش بە دیل گیراون.

 لە رۆژی چوار شەممەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی تالیبان و لاگرانی «ئەحمەد مەسعود» لە پەنجشیر دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ