ئه‌یلوول 06, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • تالیبان کۆنترۆڵی تەواوی پەنجشیری راگەیاند

ئەمڕۆ بزووتنەوەی تالیبان بەشێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و سەرکەوتنی بزووتنەوەکەی لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر.

 

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند" ویلایەتی بەنجشیر بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا و بەو سەرکەوتنە شەڕ لە وڵاتەکەدا کۆتاییهات".

جەختیشیکردەوە، سەرجەم دانیشتوانی بەنجشیر سەلامەتن و هیچ زیانێکیان لەئەنجامی کردە سەربازییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمەکە بەرنەکەوتووە.

لە 48 کاژێری رابردوو شەڕێکی سەخت لەنێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و ھێزەکانی ئەحمەد مەسعوود هەبوو.

پەنجشیر ناوچەیەکی شاخاویی سەختە، دەکەوێتە باکووری کابوولی پایتەختی ئەفغانستان، لە هەشتاکاندا گرووپێکی چەکدار بەناوی موجاهیدین بەسەرکردایەتیی ئەحمەد شا مەسعود شەڕی یەکێتی سۆڤیەتیان کرد و نەیانهێشت ناوچەکەیان کۆنترۆڵ بکرێت، لە نەوەدەکانیشدا ئەو چەکدارانە لەژێر ناوی "بەرەی بەرگریی نیشتمانی" شەڕی تاڵیبانیان کرد و رێگەیان نەدا ئەو ناوچەیە بکەوێتە ژێر دەستی تالیبان.

سەرپەیڤ