ئه‌یلوول 09, 2021 05:58 Asia/Tehran
  • لێبوردنخوازیی «ئەشرەف غەنی» لە جەماوەری ئەفغانستان

ڕۆژێک دوای ڕاگەیەندرانی دەوڵەتی کاتیی تاقمی تالیبان «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وێڕای لێبوردنخوازی لە جەماوەری ئەم وڵاتە، لە بارەی ئەمەی کە بەم شێوازە ھەموو شتێک کۆتایی پێ ھات داخ و مەخابنی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، «موحەممەد ئەشرەف غەنی» ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەڕەی توییتێرەکەی ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە بردنە دەرەوەی ملوێنان دۆلار پارەی لە ئەفغانستان بەدرۆ خستەوە.

ھێزەکانی تالیبان ڕۆژی ١٥ی ئوت چوونە نێو کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و  «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی چەکدارانی تالیبان ھەڵات و لە ئێستادا لە ئیمارات بەسەر دەبات.

تاقمی تالیبان دوای چەند ڕۆژێک گێرەوکێشە سەرەنجام شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە کابینەی دەوڵەتی خۆی بە سەرۆکایەتیی «مەلا موحەممەد حەسەن ئاخوند» ڕاگەیاند و «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»یش وەک  یاریدەر ناسێندراوە.

سەرپەیڤ