ئه‌یلوول 11, 2021 17:29 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەرزبووەوە

‌ ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلول نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمەریکی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٤٥ سەنت بوو، ئەمڕۆ بەرێژەی ٢٪ نرخەکەی بەزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٩ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٨ دۆلار و ١٤ سەنت بوو. ئەمڕۆ بەرێژەی ٢.٢٧٪ نرخەکەی بەرزبۆتەوە.بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی عەماری نەوتی ئەمەریکی و، سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە بەردەوامە لە سیاسەتی مانگی پێشووی کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی زیاد کرد بۆ بازاڕ.

سەرپەیڤ