دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە
ئهیلوول 18, 2021 07:54 Asia/Tehran
کێشە و گرفتی نەختینە لە ئەفغانستان بە هۆی دەستبەسەرداگیرانی 9 ملیار و 500 میلیۆن دۆڵار لە داراییەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە کاریگەری داناوە لەسەر چالاکیە ئابووریەکان و رەوشی بژیوی خەڵکی ئەفغانستان .
ئەگەرچی بانکی ناوەندیی ئەفغانستان چالاکیی خۆی دەسپێکردووەتەوە ، بەڵام زۆرێک لە بانکەکان هەروا داخراون وقەبارەی پارە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمی ناپوختەی نێوخۆی ئەم وڵاتە پێکدێنێ .
بەر لەوە سەرۆک کۆمارانی هەندێ وڵات وەک چین و ئۆزبەکستان لە جڤینی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای خوازیاری ئازادکرنی داراییەکانی ئەفغانستان لە وڵاتان ببون .
لەشکەریان ئەمریکی دوای بیست ساڵ ئامادەبوون لە ئەفغانستان بە سەرشۆڕیی و شکست ، 31 ی ئاب لە ئەفغانستان کشانەوە .