ئه‌یلوول 20, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • لەجیهاندا زیاتر له‌ چوار ملیۆن کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

زانکۆی هۆپکینزی ئه‌مریکا ئاشکرایکرد که‌ کۆی توشبوان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاترله‌ 228 ملیۆن که‌ و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ زیاترله‌ 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی زانکۆکه‌ تائێستا له‌ جیهاندا 228 ملیۆن و 113 هه‌زار و 556 که‌س توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 4 ملیۆن و 685 هه‌زارو 144 له‌و توشبوانه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هۆپکینز ئاشکراشیکردوه‌ که‌ کۆرۆنا زۆرترین زیانی له‌ ئه‌مریکا داوه‌ و له‌ پله‌ی یه‌که‌می وڵاتانی جیهاندایه‌ به‌وه‌ی 673 هه‌زار و 464 که‌سی لێ کوشتوه‌ و 42 ملیۆن و 48 هه‌زار و 376 که‌سیش توشی ڤایرۆسه‌که‌ بون.

له‌ پله‌ی دووه‌میشدا به‌رازیل و پله‌ی سێیه‌مش هندستانه‌ که‌ زۆرترین رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان هەیە .

سەرپەیڤ