ئه‌یلوول 21, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • چێشتخانەیەک لە نیۆیۆرک ڕێگەی بە چوونەژوورەوەی سەرۆک کۆماری برازیل نەدا

سەرۆک کۆماری برازیل و شاندەکەی ھاوڕێی کە بۆ بەشداری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکیان کردووە، ناچار بوون لە بەر مەرنەگرتنی پێکۆتەی کۆرۆنا لە شەقام دا پیتزا بخۆن.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ژائیر بۆلسۆنارۆ» سەرۆک کۆماری برازیل کە بۆ بەشداری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکیان کردووە، ناچار بوون لە بەر بەرتەسکییەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لەم شارەدا کە بە گوێرەیەوە ئەوانەی وا پێکوتەیان وەرنەگرتووە، بۆیان نییە بچنە نێو چێشتخانەکانەوە، یەکەم ژەمە خۆراکیان لە ئەمریکا لە شەقامەکاندا بخۆن.

وێنەکانی پیتزا خواردنی «ژائیر بۆلسۆنارۆ» لە تەنیشتی وەزیرەکانی لە لایەن «ژیلسۆن ماچادۆ» وەزیری گەشتکاریی برازیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە کە تیای دا وەزیری تەندروستیی برازیلیش دەبیندرێت.

ھەروەھا بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ژائیر بۆلسۆنارۆ» سەرۆک کۆماری برازیل و وەزیرەکانی کە ھەر ھەموویان بێ دەمامک بوون، ناچار بوون لە دەرکەی پشتەوەی ھوتێلەکەیان لە شاری نیۆیۆرک بە پێدزە بچنە ژوورەوە، چونکو دەستەیەک لە شارومەندانی پارچەنووس بەدەست بەرامبەر بە بوونی لەوشارەدا ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.

«ژائیر بۆلسۆنارۆ» لە نەیارانی توندی بەرکارھێنانی پێکوتەیەو دڕدۆنگە لە کاریگەر بوونی پێکوتەکانی کۆرۆنا.

«ژائیر بۆلسۆنارۆ» سەرۆک کۆماری ڕاست لایەنی توندئاژۆ کە لەبەر ھەڵوێست و پێوە ھەڵس و کەوتەکانی بە «ترەمپ»ی برازیل ناودارە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەو ھەموو بەرتەسکییە کۆرۆناییانە لەوانە سەلماندنی بەکارھێنانی پێکوتە بۆ مۆڵەت وەرگرتن بە مەبەستی ئامادە بوون لە شوێنە سەرداخراوەکان و بە تایبەت ھۆڵی کۆبوونەوەکان، وتارێک پێشکەش بکات.

لە ئێستادا کۆشکی سپی نیگەرانی ئەوەیە کە نەکا کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ببێتە ھۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرپەیڤ