ئه‌یلوول 22, 2021 14:20 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پاکستان: ڕێگری کردن لە خوێندنی کچان بە پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە

«عمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتەیەک دا ڕوو لە بەرپرسانی تالیبان ڕایگەیاندووە: ڕێگری کردن لە خوێندنی کچان بە پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

«عمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی BBC، ڕایگەیاند: رێگری کردن لە خوێندنی کچان لە لایەن تاڵیبانەوە کارێکی خراپە و پێشێلکردنی ئامانجەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، بۆیە دەبێت رێز لە مافە سەرەتاییەکانی هەر مرۆڤێک بگرن و نابێت کارێک بکەن رێگربن لە فێربونی ژنان و کچان.

وتیشی: ئەو کارەی تاڵیبان دەیکەن هەڵەیە، نابێت بە هیچ جۆرێک رێگری لە کچان و ژنان بکەن بۆ ئەوەی بچنە خوێندگاکان و بخوێنن.

باسی لەوەشکرد: رێگری کردن لە خوێندن و فێربونی کچان و ژنانی ئەفغانستان، کارێکە دژ بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامە و تاڵیبان دەبێت رێز لە مافە سەرەتاییەکانی هەر مرۆڤێک بگرێت و نابێت کارێک بکەن رێگربن لە فێربونی ژنان و کچان.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەموو جۆرێک پارێزگاری لە وڵاتەکەیان دەکەن و ناهێڵن تاڵیبان ببێتە هەرەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتە.

هەفتەی رابردو دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان بڕیاریان دا بە گەڕانەوەی خوێندکار و مامۆستا کوڕەکان بۆ خوێندنگاکان و دەستپێکردنەوەی دەوامیان بە بێ بەشداریکردنی کچان کە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێکی زۆری نارەزایەتی لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنانەوە.

سەرپەیڤ