ئه‌یلوول 24, 2021 11:54 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ڕاگیرانی یارمەتیی ھەواڵگری و پێداویستیی ئەمریکا بۆ ڕژێمی سەعودی پەسەند کرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی ڕاگیرانی پشتیوانیی ھەواڵگری و پێداویستیی لەمەڕ ھێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی سەعودی بۆ سەر یەمەنی پەسەند کردو لە ئێستادا گەڵاڵەکە چاوەڕوانی دەنگی کۆنگرێسی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی نووسینی «ئێلمانیتۆر»، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی پێنج شەممە گەڵاڵەی ڕاگرتنی پشتیوانیی ھەواڵگری و پێداویستیی لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی سەعودی بۆ سەر یەمەنی بە مەودایە ٢٠١٩ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٢٠٧ دەنگی ناتەبا تێپەڕاند.

ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن «ڕو خانا» نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی کەڵیفۆڕنیا و سێناتۆر «برنی سەنێرز» بۆ گونجاندنی لە گەڵاڵەی بوجەی سەربازیی ساڵانەی ئەمریکا پێشنیار کرا بوو کە لە ھۆڵی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دا، دەنگی لە سەر درا.

ئەم گەڵاڵەیە لە ئێستادا دەبێ لە کۆنگرێسیش دەنگی لە سەر بدرێت ھەتا دوای ڕاگەیەندرانی بۆچوونی سێناتۆرەکان چارەنوسی لەمەڕ گونجێندرانی لە گەڵاڵەی بوجەی ساڵانەی سەربازیی ئەمریکا ڕوون بێتەوە.

«خانا» لە بەیاننامەیەک دا کە بۆ بەرەڤانی کردن لە گەڵاڵەکەی خوێندیەوە، وتی: پەسەند کرانی پاشکۆکەمان بۆ بوجەی بەرەڤانیی ئەمساڵ، ئەو پەیامە ئاشکرایە بۆ دەوڵەتی عەرەبستان دەنێرێت کە دەبێ شەڕێکی تاقەت پڕوکێن و بڕست بڕی دژی یەمەن کۆتایی پێ بێنن و پشتیوانی لە ڕێکارێکی سیاسی بکەن و ڕابردوو قەرەبوو کەنەوە.

سەرپەیڤ