ئه‌یلوول 26, 2021 17:36 Asia/Tehran
  • لە دیداری ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و فواد حسێن؛ تاران و بەغدا لە سەر چۆنیەتی گواستنەوەی پارەکانی ئێران ڕێککەوتن

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە سەر شوێنگیری گواستنەوەی پارەکانی ئێران لە لای دەوڵەتی عێراقەوە ڕێککەوتن.

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی دەنگوباسی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە باس و وتووێژیان کرد.

لەم چاوپێکەوتنەدا دوو لایەن لە سەر سەفەری ئەمیرعەبدوڵاهیان بۆ عێراق و کۆبوونەوەی دراوسێیەکانی عێراق لە نیۆیۆرک باس و وتووێژیان کرد.

دیپلۆماسی ئابووری لە  بابەتەکانی دیکەی ئەم دانیشتنە بوو و هەر دوو لایەن لە سەر شوێنگیری هەندێ بابەتی وەکوو هەناردە کردنی گاز و کارەبا بۆ عێراق و هەروەها گواستنەوەی پارەکانی ئێران لە عێراقەوە ڕێککەوتن.

لەم دیدارەدا هەروەها لە سەر دوایین گۆڕانەکانی ناوچە، خەلیج فارس و ئەفغانستانیش وتووێژ کرا.

سەرپەیڤ