گەڕانەوەی ئەفغانستان بۆ یاسای بنەڕەتیی سەردەمی زاھیرشا
ئهیلوول 28, 2021 14:25 Asia/Tehran
وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان، یاسای بنەڕەتیی سەردەمی حکومەتی موحەممەد زاھیر شا ڕادەپەڕێنێ.
عەبدولحەکیم شەرعی وەزیری نێوخۆی تالیبان لە دیداری «وانگ یو» باڵوێزی چین لە کابۆل وتی: یاسای بنەڕەتیی سەردەمی حکومەتی موحەممەد زاھیر شا بێجگە لەو نمونانەی کە بە پێچەوانەی بنەماکانی ئیماراتی ئیسلامییە، جێبەجێ دەکرێت.
عەبدولحەکیم شەرعی، وتیشی: تا ئەو جێگایەی کە بە پێچەوانەی بنەماکانی تالیبان نەبێت، ڕێر لە یاسای نێونەتەوەیی دەگرێت. ئەم بڕیارە لە ئاگاداری نامەیەکی وەزارەتی نێوخۆدا ڕاگەیەندراوە.
یاسا بنەڕەتییە جێی سەرنجەکەی تالیبان لە ساڵی ١٩٦٤ پەسەند کراوە. ئەم یاسا بنەڕەتییە لە سەردەمی گواستنەوەی حامید کەرزەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستانیش ھەتا پەسەند کرانی یاسای بنەڕەتیی تازە جێبەجێ دەکرا.