ئه‌یلوول 30, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • تیرۆر کرانی ڕابەری موسڵمانانی ڕوھینگیا لە کەمپی پەناخوازانی بەنگلادیش

پۆلیسی خۆجێیی بەنگلادیش باسی تیرۆری ڕابەرێکی ھەڵکەوتەی موسڵمانانی ڕوھینگیای کرد لە کەمپی پەناخوازانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، کاربەدەستێکی پۆلیسی خۆجێیی بەنگلادیش وتی: کەسانێکی چەکدار «موحیبوڵڵا»ی ڕابەری یەکێک لە گەورەترین تاقمە پێکھاتووەکانی دوای داپڵۆساندنە سەربازییەکەی ئوتی ٢٠١٧ لە میانماڕیان تیرۆر کرد.

پۆلیسی بەنگلادیش وردیاتی زیاتری لەم بارەیەوە نەدرکاندووە.

«موحیبوڵڵا» لە ناسراوترین داکۆکیکارانی موسڵمانانی ڕوھینگیا بوو کە بانگێشتنی کۆشکی سپی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش کرا بوو.

پتر لە ملوێنێک موسڵمانی ڕوھینگیایی بە ھەڵاتن لە شەڕو قەڵاچۆ لە لایەن سوپاو یوزییە توندئاژۆکانی میانمارەوە لە ئیالەتی ڕاخینی ئەم وڵاتە لە ٢٥ی ئوتی ساڵی ٢٠١٧ەوە بە ناچاری پەنایان بردووەتە بەنگلادیش.

سەرپەیڤ