تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 18:48 Asia/Tehran
  • ناڕە زامەندیی توندو بەدواداچوونی باڵوێزخانەی ئێران لە باکو سەبارەت بە  دەسترێژی بۆ سەر قەڵمڕەوی ئەم باڵوێزخانەیە

باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان لە شسەر پێ و شوێنگرتن و دادگایی ھێرشکەرانی سەر باڵوێزخانەی ئێران پێی داگرت.

«سەیید عەبباس موسەوی» باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی ھەینی لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتی: دوابەدوای دەست درێژی و بێ ڕێزی کردنی کۆمەڵێک بە  باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکو لە نیوەشەوی ڕابردوو و ناڕەزاکەمدیی توندو بەدواداچوونی فەرمیانە، پۆلیس و وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئازەربایجان چوار دەست درێژکاری سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناس کردو لە پاش گرتنیان خستوونیەتیە بەر لێپێچینەوە.

باڵوێزی ئێران لە باکو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی پێ و شوێنگرتنی بابەتەکەیە ھەتا گەییشتن بە دەرەنجام و تەمێ کردنی پێشێلکاران. 

سەرپەیڤ