پوتین: ئەمریکا دۆلار وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ سزادانی وڵاتان به‌کار ده‌هێنێت
«ڤلادیمێر پوتین»سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا لە ھەڵوێست دەربڕینێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا دۆلار وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ سزادانی وڵاتان به‌کار ده‌هێنێت، ھەر بۆیە ئێمەش کار له‌سه‌ر لاوازکردنی دۆلاری ئه‌مریکی ده‌که‌ین.
«ڤلادیمێر پوتین»سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له لێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن له بیسته‌مین دیداری روسیا بۆ وزه، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی واشێنگتۆن گرت و ڕایگەیاند: واشێنگتۆن وه‌ک دراوێکی یه‌ده‌گی دوھه‌می جیهانی له دۆلار ده‌ڕوانێت، لە ئێستادا باجی سه‌ر نێو خۆی وڵاته‌که‌ی زیاد کردوه و دۆلاریش وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ سزادانی وڵاتان به‌کار ده‌هێنێت. ھەر بۆیە ئێمەش کار له‌سه‌ر لاوازکردنی دۆلاری ئه‌مریکی ده‌که‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌وەڵامی پرسیارێکدا پەیوەست بە بەکار ھێنانی دراڤی ئەلیکترۆنیش وتی: هێشتا زۆر زوه بۆ قسه‌کردن لەباره‌ی ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌کرێت وه‌ک یه‌که‌یه‌کی ژمێریاری لێی بڕوانرێت، به‌ڵام زۆر ناجێگیره، ڕاسته ده‌کرێت وه‌ک یه‌که‌یه‌ک بۆ گواسته‌وه‌ی پاره له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر به کاربهێنرێت، به‌ڵام ناکرێت له بواری بازرگانیکردن به‌کاربهێنرێت.
پوتین هەر لەبارەی بەکارهێنانی دراڤوی ئەلیکترۆنییەوە وتوویەتی: هەمو شتێک شایه‌نی گۆڕانکاری و به‌ره‌و پێش چوونه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین بزانین شته‌کان به کوێ ده‌گه‌ن له داهاتودا، به‌ڵام له‌وانەیه ڕۆژێک وه‌ک یه‌که‌کی دراڤی لێی بڕوانرێت.