رێکخراوی نەتەوەکان پەلامارە خۆکوژیەکەی سەر مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستانی شەرمەزار کرد
وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند پەلاماری خۆکوژیی بۆسەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندەھاری ئەفغانستان تاوانکاریە و رێکخراوی نەتەوەکان شەرمەزاری دەکات .
ستیفان دوجاریک رۆژی ھەینی بە کاتی خۆجێی لە پرێس کۆنفڕانسێک دا لە گەڵ ھەواڵنێران گوتیشی : کوژران و برینداربوونی ژمارێکی دیکە لە گەورەترین مزگەوتی شیعەکان لە قەندەھار لە کاتی نوێژی ھەینی نیشان ئەدات تیرۆریسم لە ئەفغانستان درێژەی ھەیە .
گوتیشی : رێکخراوی نەتەوەکان تاوانکاریی ئەم دواییانە لە دژی ناوەندێکی ئایینی و نوێژخوێنان ئیدانە دەکات و ئەنجامدەرانی دەبێ سزا بدرێن .
ھەر کام لە وڵاتانی ئیران ، روسیا و تورکیا بە جیا تاوانکاریەکەی قەنەھاریان شەرمەزار کردووە .
تەقینەوەی خۆکوژانەی رۆژی رابردوو لە مزگەوتی شیعەکان لە پارێزگای قەندەھاری ئەفغانستان کە داعش ئەنجامدانەکەی گرتە ئەستۆ ، 33 شەھیدو 74 برینداری لێ کەوتووەتەوە.