مردنی 1063 کەس بە کۆرۆنا لەیەک رۆژ و شەودا لە روسیا
ژووری ئۆپراسیۆنه‌کانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له روسیا رایگەیاند، له 24 کاتژمێری رابردودا ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌که 37930 (سی و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و سی) که‌س بوون، هاوکات 1063 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون.
ژوری ئۆپراسیۆنه‌کانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له روسیا لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، له 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی کۆرۆنا 37930 (سی و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و سی) که‌س بووە، ژماره‌ی مردوانیش بریتی بووه له 1069 (یه‌ک هه‌زار و نه‌وه‌د و شه‌ش) که‌س.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرترین ژماره‌ی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له مۆسکۆی پایته‌خت تۆمارکراوە، کە 7.778 (حه‌وت هه‌زار و حه‌وسه‌د و حه‌فتاو هه‌شت) حاڵه‌ت بووە، له پاش ئه‌ویش شاری سانپترسبۆرگە که 3.127 (سێ هه‌زار و سه‌د و بیست و حه‌وت) حاڵه‌ت بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه، کۆی گشتی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له روسیا له ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه تا ئێستا 2.795.73 (دو ملیۆن و حه‌فتا و نۆ هه‌زاره‌وه پێنج سه‌د و حه‌فتا و سێ ) حاڵه‌ت بووە، که له‌نێوانیاندا 231 هەزار و 669 کەس مردوون.