تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 23:57 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی سەرۆکایەتییەکەی «ئانگێلا مێرکێڵ»

«فرانک واڵتێر شتاین مایەر» سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا ئێوارەی سێ شەممە بڕیاری کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆکایەتیی «ئانگێلا مێرکێڵ»ی ڕادەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری تەسنیم، «شتاین مایەر» لە ئاھەنگێکدا کە لە کۆشکی «بلۆڤ» لە بەرلین بەرپا کرا، سەرەتا  بڕیاری کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆکایەتیی «ئانگێلا مێرکێڵ» و پاشان بڕیارەکانی کۆتای ھاتنی کاری ئەندامانی کابینەی ئاڵمانیای ڕادەست کردن.

ھەڵبەت دیارە ئەمە بەم واتایە نییە کە کابینەکەی «مێرکێڵ» ئیدی ھیچ ئەرکێکی لە سەر شان نییەو سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا ھاوکات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە «ئانگێلا نمێرکێڵ» کرد کە ھەتا پێکھاتنی کابینەی دەوڵەتی تازەی ئاڵمانیا ئەرکی خۆی وەک سەرۆکێک ڕاپەڕێنێ.

بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئاڵمانیا، دەستەڵاتی سەرۆکی فیدراڵ و وەزیرانی دەوڵەت لە ڕۆژی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی دامەزرێنەرانی پەرلەمان کۆتایی پێ دێت. ئینجا ئەگەر ھەتا ئەو کات کابینەی تازە پێک نەھاتبێت کە ڕێک دۆخی ئەمڕۆی ئاڵمانیاش ھەر لەوە دەچێ، دەوڵەتی پێشوو لە ڕووی مافەوانییەوە سڕ دەکرێت، بەڵام بەبێ ھیچ بەرتەسکییەک ئەرکی خۆی بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ