تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 12:38 Asia/Tehran
  • سوپاسبێژیی تالیبان لە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە تاران

تالیبان کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە تارانی بە گەلێک سودمەند زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەمدوڵڵا وەسیق» یاریدەری وتەبێژی تالیبان وتی: ئێمە داکۆکی لەو کۆبوونەوەیە دەکەین و ھەر بەوجۆرەی کە چاوەڕوانیش دەکرا، ئەو کۆبوونەوەیە ئەرێنی و بە قازانجی ئەفغانستان بوو.

یاریدەری وتەبێژی تالیبان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە داخوازیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەتی ھەمەلایەنە لە ئەفغانستان وتی: کابینەی ئێستا ھەمەلایەنەیەو ھەگەری ئاڵوگۆڕ لەم کابینەیەش دا ھەیە.

شەش وڵاتی بەشداری کۆبوونەوەکەی تاران خوازیاری چارەسەر کرانی ناکۆکییەکانی نێوان تاقمە ئەفغانیەکان بوون لە ڕێگای وتووێژو دیالۆگەوەو لە تالیبانیان ویستووە کە بەڵێنەکانی خۆی لە ھەمبەر کۆمەڵگای جیھانی جێبەجێ بکات و نەھێڵێ کە وڵاتانی دراوسێ لە خاکی ئەفغانستانەوە ھەڕەشەیان بکەوێتە سەر.

سەرپەیڤ