تشرینی دووه‌م 02, 2021 16:59 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراو و بریندار لە ئاکامی تەقینەوەکانی کابول

لەئاکامی دوو تەقینەوە لەکابولی پیتەختی ئەفغانستان دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەڤەزیۆن، سەرچاوە ئاسایشییەکان لە کابول ڕایانگەیاند: بە هۆی دووتەقینەوەی بە دوای یەک نزیک نەخۆشخانەی سەربازیی کابولی پێتەختی ئەفغانستان نزیک ١٥ کەس کوژران و ٣٥ کەسی دیکەیش برینداربوون وحاڵی ژمارێک لە برینداران شپرزە ڕاپۆرت دراوە.

ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن، بەهۆی کاری بوونی برینی زۆرێک لە برینداران، ئەگەری بەرزبوونەوەی ربوونەوەی ژماری کوژراوان هەیە.

هاوکات لەگەڵ سەقامگیربوونی تالیبان لە ئەفغانستان لە دوومانگی ڕابردوودا ، ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت کابول شایەتی پەلامار و تەقینەوەی تێرۆریستی بوونە وئەمەیش بووەتە هۆی ناڕەزامەندی شارومەندانی ئەم وڵاتە.

 

سەرپەیڤ