تشرینی دووه‌م 05, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • دیداری ماڵئاوایی مێرکێڵ و مەکرۆن

ئانگێلا مێرکێڵ و ھاوسەرەکەی ڕۆژی چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دیدارێکی ماڵئاوایییان لە شاری مێژوویی «بۆن»ی فەرەنسا ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «تاگس شاو»ی ئاڵمانیا، «ئانگێلا مێرکێڵ»ی سەرۆکی ئاڵمانیا کە دوایین ڕۆژانی سەردەمی سەرۆکایەتی ١٦ ساڵەی خۆی تێپەڕ دەکات و ئەوپەڕی ھەتا مانگی دیسامبەر لەو پۆستەی دا دەمێتێتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ئەم ھەلەی قۆستەوەو بۆ ئەوەی لە سەرۆک کۆمارێک ماڵئاوایی بکات کە لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا زیاترین پەیوەندیی لەگەڵدا ھەبووە.

کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند: ئەم سەردانە کۆتاییەکە بۆ ھاوکاریی پڕبەرھەمی نێوان سەرۆک کۆماری فەرەنساو سەرۆکی ئاڵمانیا ھەم لە ئاستی ھاوکاریی دوو لایەنە و لە ئاستی ئەورووپی دا.

مێرکێڵ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بەشداریی نەکردو دوای ١٦ ساڵ سەرۆکایەتیی ئاڵمانیا لە ماوەی ڕۆژانسی داھاتوودا کورسییەکەی ڕادەستی جێگرەوەکەی دەکات .

سەرپەیڤ