تشرینی دووه‌م 08, 2021 10:09 Asia/Tehran
  • جەیک سالیڤان: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ۲۰۱۸ لە لایەن وڵاتەکەیەوە وتی: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکییە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، جەیک سالیڤان لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن بانگەشەی کرد: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکییە بەڵام تاران ئیرادەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارە نییە.

ئەم بەرپرسە بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ۲۰۱۸ لە لایەن وڵاتەکەیەوە, وتی: رامانگەیاند کە ئەگەر ئێران ئامادەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێت ، ئێمە دەگەڕێینەوە.راستییەکە ئەوەیە ئێران هێشتا ئیرادەیەکی بۆ گەرانەوە بۆ بەرجام نیشان نەداوە.

سالیڤان ئیددعاشی کرد: وڵاتەکەی لە نزیکەوە بۆ پێک‌هێنانی دۆخی پێویست بۆ وتووێژ هاوکاری دەکات.

ئەمریکا لە کاتێک دا بانگەشەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکیی دەکات کە خۆی لە رێککەوتنەکە کشاوەتەوە و تا ئێستا هیچ کام لە بایکۆتەکانی هەڵنەگرتووە .

سەرپەیڤ