تشرینی دووه‌م 09, 2021 23:40 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی «باقریی کەنی» لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وێستگەی یەکەمی گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتی ئەورووپی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس دیدارو وتووێژی کرد.

«عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتی ئەورووپی، لە پاریس دایە، ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ «فیلیپ ئۆرۆرا» بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە شوێنی ئەم وەزارەتخانەیە دیداو وتووێژی کرد.

«باقڕی» لە پاریسەوە سەردانی بەرلین دەکات و پاشانیش دەچێتە بریتانیاو ئینجا ئیسپانیاش لەو وێستگانەی دیکەی گەشتەکەی دەبێت.

«باقڕیی کەنی» لە توییتێکدا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان لەوانە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە نایاساییەکان خەمساردی نانوێنین.

سەرپەیڤ