تشرینی دووه‌م 10, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • دیداری «شەمخانی» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھیندستان

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران چاوی بە سەرۆک وەزیرانی ھیندستان کەوت و لە بارەی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا قسەی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی شمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی سەردانی نیودلھی کردووە، بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ «تارندرا مودی» سەرۆک وەزیرانی ھیندستان دیدارو وتووێژی کرد.

«شەمخانی» لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی بەکۆمەڵی سەرۆک شاندەکانی بەشداری کۆبوونەوەکەی نیودلھی ئەنجامی گرت، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی وەدی ھاتنی ئامانجی ڕێبەرانی دوو وڵاتی ئێران و ھیند لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا جەختی لە گرینگایەتیی چابەھار کردەوە لە پەیوەندیی ناوچەیی و ڕەوتی گواستنەوە لە باکوورەوە بۆ باشوور.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕاستییە مەیدانییەکانی ئەفغانستان دوای بیست ساڵ داگیرکرانی لە لایەن ئەمریکاوە تابلۆیەکی تەواو ڕەش و تاڵە و ئاڵنگارییەکانی جەماوەری ئەفغانستان ڕەوشتی ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردووە، لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی دانیشتنی ئاسایشتیی ناوچەکەدا پێی داگرت.

«مۆدی» سەرۆک وەزیرانی ھیندستانیش لە دیدارەکەدا وێڕای ستایشی ئامادە بوونی شاندەکان لەم ھەل و مەرجە کۆرۆناییەی ئێستادا، بە دەربڕینی نیگەرانی لە ڕەوشتی ئەفغانستان لە سەر کاری بەکۆمەڵ و ھاوبیروڕایی لەم پەیوەندییەدا پێی داگرت.

سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی بە بەشداریی ھەشت وڵاتی ئێران، ڕووسیا، هندوستان، کازاخستان، تورکمەنستان، ئوزبەکستان، تاجیکستان و قرقیزستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە نیودلھی دەستی بەکار کرد.

 

سەرپەیڤ