تشرینی دووه‌م 16, 2021 11:21 Asia/Tehran
  • «پوتین» سنووروانانی پۆڵۆنیایی بە توندوتیژی نواندن لە ھەمبەر پەناخوازان تۆمەتبار کرد

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی ھاوتای فەرەنسیی خۆی، ھەڵس و کەوتی سنووروانانی پۆڵۆنیایی لە ھەمبەر پەناخوازان بە توندوتیژ وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا،«پوتین» لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی سنووروانانی پۆڵۆنیایی لە ھەمبەر پەناخوازان، لە سەر پێویستیی وتووێژی ڕاستەوخۆی نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و بیلاڕووسیا سەبارەت بە چارەسەریی قەیرانی پەناخوازان پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژە قسەکانی دا لەسەر ناوەڕۆکی ئانتریک کارانەی مەشقە سەربازییەکانی ئەمریکاو کۆمەڵێک لە ھاوپەیمانەکانی لە دەریای ڕەشیش دا چڕ بووەوە.

ھەردوک لا ھەروەھا لە پێش نەکەوتنی چارەسەریی کێشەی نێوخۆیی ئۆکرانیا ناڕەزامەندییان دەربڕی.

ڕەوشتی قەرەباغیش لەو تەوەرانەی وتووێژی نێوان پوتین ومەکرۆن بوو.

لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو ھەزاران پەناخواز داگری ژن و منداڵیش بە ھیوای گەییشتن بە یەکێتیی ئەورووپا لە سنووری نێوان پۆڵۆنیاو بیلاڕووسیا خڕ بوونەتەوە.

سەرپەیڤ