وشداری دانی تالیبان بە ھێزەکانی ئاسایشت
تشرینی دووهم 24, 2021 14:37 Asia/Tehran
لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان داوای لە ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم تاقمە کرد کە خۆیان لە دەستوەردان لە ھەرێمی تاکەکەسیی مرۆڤەکان ببوێرن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، لەتیفوڵڵا حەکیمی سەرۆکی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان داوای لە تەواوی فەرماندەرانی سەربازیی خۆی کردووە ھەتا وێڕای خۆ بواردن لە توندوتیژی لە ھەمبەر خەڵک، ھەڵس و کەوتێکی گونجاویان لە گەڵیاندا ھەبێت.
کاربەدەستانی تالیبان دەڵێن: لە کاتی دەست پێ بوونی کاری ئەم لێژنەیە ھەتا ئێست ٦٠٠ کەس لە ھێزەکانی ئەم وڵاتە وەدەرنراون و ڕادەستیدادگەکانی دادەڤانی کراون.
بەرلەمە باسی ئەوە کرا بوو کە ھێندێک لە ھێزەکانی ئاسایشتی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرکانی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە خەریکی ئازاردانی شار.مەندانی ئاسایین.