تشرینی دووه‌م 28, 2021 09:46 Asia/Tehran
  • لە ئاڵمان لە یەک رۆژدا زیاتر لە 44 ھەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران

په‌یمانگای رۆبێرت کۆخی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا له‌ناوچه‌ جیاجیاکانی ئه‌ڵمانیا 104 (سه‌د و چوار) توشبووی کۆرۆنا مردوون و زیاتر له‌ 44.000 (چل و چوار) هه‌زار توشبووی نوێ تۆمارکراون.

 

په‌یمانگای رۆبێرت کۆخ دواین ئامار و داتاکانی وڵاته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردودا،  104 (سه‌د و چوار) توشبوی کۆرۆنا مردوون، کۆی گشتی ژماره‌ی مردوانیش بۆ 100.883 (سه‌د هه‌زار و هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و سێ) که‌س، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له‌ 44.000 (چل و چوار) هه‌زار توشبوو تۆمارکراون و کۆی گشتی توشبووانیش 5.761.696 (پێنج ملیۆن و حه‌وتسه‌د و شه‌ست و یه‌ک هه‌زار و شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش) توشبوو.

ئه‌ڵمانیا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا دۆخێکی خراپی له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌جۆرێک له‌ماوه‌ی ساڵێکدا زۆرترین رێژه‌ی توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ی تۆمارکردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ناچار ده‌کات رێکاری خۆپارێزی توند بۆ به‌رگرتن له‌شه‌پۆلی چواره‌می کۆرۆنا بگرنه‌به‌ر.

له‌ هه‌مان کاتدا، په‌یمانگای "ماکس فۆن بیتنکۆفه‌ر" بۆ زانستی زینده‌وه‌رزانی که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ مونیخی  ئه‌لمانیایه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌ 24ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 دو که‌س که‌ له‌ ئه‌فریقا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، پاش پشکنین ده‌رکه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن"ن.

سەرپەیڤ