تشرینی دووه‌م 28, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • لە دیداری ڕەییسی لەگەڵ ئەردۆغان هاتە ئاراوە؛ پەرەی پێوەندی تاران-ئەنقەرە لە بەرژەوەندی دوو وڵات و سەقامگیریی ناوچەکەدایە

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا بە وتنی ئەوەی کە گەشەی هاوکاری و هاواهەنگی دوو وڵات لە پرسی دوولایەنە و ناوچەیی لە بەرژەوەندیی دوو نەتەوەکە و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدایە، لەسەر هەموو توناییەکان بۆ گەشەی هەمە لایەنەی پێوەندییەکانی تاران وئەنقەرە جەختیان کرد .

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە دریژەی دیدار و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئێکۆ لە تورکمانستان، لە دیدار لەگەڵ ئەردۆغان بە ئاماژە بە ئەوەی کە پتاسێلی گەشەی پێوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووریی تاران و ئەنقەرە سەرتر لە ئاستی ئێستایە، وتی: ئێران و تورکیا دەتوانن بە بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئێستا، پێوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی دوو وڵات بۆ ئاستی ستراتیژیک نزیک بکەنەوە.

ڕەئیسی هەروەها لەسەر سەقامگیری و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق جەختی کرد و وتی: ئێران لە هاتنەسەر دەسەڵاتی دوەڵەتێکی بەهێز و قبووڵ کراو لەلایەن خەڵکی عێراقەوە پاڵپشتی دەکات و لەسەری جەخت دەکاتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: کۆشکی سپی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە لەوانە داعش و پەکەکە پەروەردە و پڕچەک دەکات و بۆ دروست کردنی نائەمنی، جیهازات و ئامێری تیرۆریستی دەخاتە بەردەستی ئەو گرووپانە، کەواتە هاوکاریی هاوبەش بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا زەروورییە.

سەرپەیڤ