تشرینی دووه‌م 29, 2021 18:37 Asia/Tehran
  • تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە هۆشداریدا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەکانیەوە ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بۆی هەیە ڤاکسینکراوەکانیش تووشی ببن.

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە، کە بەم دواییە لە ئەفریقای باشوور و ژمارەیەک وڵاتانی دیکەی ئەفریقا و جیهان بڵاوبووەتەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

WHO هۆشداریی داوە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئەوەش بە بەهەندوەرگرتنی تایبەتمەندییەکانی ئۆمیکرۆن، پێشی وایە بەرزبوونەوەی ڕێژە و ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا “کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جیهان دەبێت”.

تەندروستیی جیهانی نەشیشاردووەتەوە کە بۆی هەیە کەسانی ڤاکسینکراویش تووشی گۆڕاوە نوێکە ببن، ئەمە جگە لەوەی هۆشداریداوە لەوەی ئۆمیکرۆن چەند گۆڕانێکی بێپێشینەی بەسەردا هاتووە، کە هەندێکیان مایەی نیگەرانین بەهۆی کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکانیان لەسەر ڕەوتی پەتاکە.

سەرەڕای ئەو هۆشدارییانە، بەڵام تەندروستیی جیهانی دووپاتیکردووەتەوە، هێشتا دڵنیایی تەواو نییە لەبارەی ئەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بتوانێت بەسەر کۆئەندامی بەرگریی جەستەدا سەربکەوێت و پەکیبخات.

 

سەرپەیڤ