زۆربەی جولەکەکانی ئەمریکا خوازیاری گەڕانەوە بۆ بەرجامن
دەرھاویشتە ڕاوەرگرتنێکی تازە لە نێو جولەکەکانی ئەمریکا وا دەردەخات کە لەسەدا ٦٥ی وەڵامدەرەوەکان خوازیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ڕاوەرگرتنە بە پێی ڕاسپاردەی ڕێکخراوەی «جی ستریت»ی لۆبیی زایونییەکانی سەربە پارتی دیموکراتی ئەمریکاو بە ھۆی دامەزراوەی بیروڕاھەڵسەتگاندنی «جی بی ئەی ئۆ_GBAO» ئەنامی گرتووەو دەرەنجامەکەی وا دەردەخات کە تەنانەت ئەگەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام لە ماوەی چەند مانگی داھاتوو ئەنجام نەگرێت، لەسەدا ٤٥ ی جولەکەکانی ئەم وڵاتە ھۆگری ئەوەن کە واشێنگتۆن ھەروا لەڕووی دیپلۆماسییەوە پەیجۆر بێت و بەبێ ھانا بردن بۆ ھێزی سەربازی و داسەپاندنی بایکۆتی تازە بە دووی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بێت.
لەگەڵ ئەمەش دا لەسەدا ٣٠ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە لایەنگری ئەوپەڕی گوشاری دەوڵەتی ترەمپن و پشتگریی لە پەرە پێ دانی بایکۆت و بەکارھێنرانی تەوژم و گوشار بۆ داسەپاندنی خواستی ئەمریکان.
لە سەدا ٥ بش ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر لە ماوەی چەند مانگی داھاتوو ھەلی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام نەڕەخسێت، ئەمریکا با ھێرشی سەربازی بکاتە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران.
لە دوێنێ دووشەممەوە ڤییەنای پێتەختی نەمسا میوانداری دانوستانەکانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەکە بۆ ھەڵگیرانی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا دژی ئێران.