تەگبیری ئاسایشتیانەی تایبەتیی تالیبان بۆ لەنێو بردنی داعش لە جوزجانی ئەفغانستان
بەرپرسانی دەوڵەتی تالیبان لە جوزجانی ئەفغانستان بۆ نێوبردنی تاقمی تیرۆریستی داعش تەگبیرێکی تایبەتییان داناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەفغان،«مەلا شوعەیب ڕیسالەت» والیی ویلایەتی جوزجان لە باکووری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە وتی: بە پێی ئەم تەگبیرە ئاسایشتییە ھەڵمەتی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەتا لەنێو بردنی ئەم تاقمە لەم ویلایەتەدا ھەروا بەردەوام دەبێت.
والیی ویلایەتی جوزجان وتیشی: تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئەفغانستاندا ھیچ جێ و ڕێگایەکیان نییە و با دنیا لە گەورە کردنەوەی داعش لە ئەفغانستاندا خۆی ببوێرێت، چونکو جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ سەرکوتکردن و لەنێو بڕدنی لەگەڵ دەوڵەتی تالیبان ھاوکاری دەکەن.
ھەر لەم پەیوەندییەدا دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستاندا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی دەوڵەتەکەیان دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە سەدان ئەندامی داعش کوژراون و یان بەدیل گیراون.