کانونی یه‌که‌م 04, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • کۆچبەرێکی زاخۆیی دایکی5 منداڵ لە پۆڵندا گیانی لەدەستدا

کۆچبەرێکی ئافرەت کە دایکی پێنج مناڵە دوای ئەوەی بەھۆی سەرما و دووگیان بوونییەوە نەخۆشدەکەوێت و زیاتر لە ٢٠ رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا چارەسەری وەرگرت، گیانی لە دەستدا.

 

باوکی "ئەڤین عیرفان"، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، بە ماڵپەڕی "ئێن ئاڕ تی" راگەیاندووە"  ئەو نەخۆشخانە پۆڵەندییەی کچەکەی تیایدا چارەسەری وەرگرتووە پێی راگەیاندوون کچەکەیان گیانی لەدەستداوە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پێش ٢٠ رۆژ لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ کراوە و منداڵەکەی بە مردوویی لە دایک بووە و چارەسەریشی وەرگرتووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی سەرما کاریگەری لەسەر گورچیلەکانی دانابوو گیانی لەدەستداوە.

باوکی ئەڤین ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێدەکەن لە رێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تەرمی کچەکەیان بەگەڕێننەوە ھەرێمی کوردستان.

ئەڤین عیرفان خەڵکی زاخۆییە و دایکی پێنج منداڵە و پێش چەند مانگێک لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانی گەشتیان بۆ بیلاروسیا کردووە بە ئامانجی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا چوبوونە ناو وڵاتی پۆڵەنداوە.

سەرپەیڤ