کانونی یه‌که‌م 07, 2021 12:24 Asia/Tehran
  • «حیشمەت غەنی» برای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان پەیوەست بوو بە تالیبانەوە

«حیشمەت غەنی ئەحمەد زەی» برای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان دوای دیداری لەگەڵ تالیبان پشتگریی خۆی لەم تاقمە ڕاگەیاند.

«حیشمەت غەنی ئەحمەد زەی» برای «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان کە دوابەدوای دەستەڵات گرتنی تالیبان لە کابۆل دا وڵاتەکەی بەجێ ھێڵاو لە ئیمارات دا سەقامگیر بووە، دوای دیداری  لەگەڵ «خەلیل ڕەحمان حەقانی» بەرپرسی دابین کردنی سەرچاوە دراڤییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تالیبان، پەیوەست بووە بەم تاقمەوە.

تاقمی تالیبان بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاندووە: غەنی دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ حەقانی پشتگریی خۆی لە تالیبان ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە «خەلیل ڕەحمان حەقانی» ئەندامی تۆڕی «حەقانی»و بەرپرسی دابین کردنی سەرچاوە دراڤییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تالیبان بەرلەمەش ھەر لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەفغانستان لەوانە «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووتر، «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ساچانی نیشتیمانی و «گوڵبەدین حیکمەتیار» ڕابەری پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان دیدارو وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ