کانونی یه‌که‌م 08, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • گومانلێکراوێکی بەشداری پیلانی کوشتنەکەی «خاشقچی» لە فەرەنسا قۆڵبەست کرا

پۆلیسی فەرەنسا باسی گیرانی کەسێک لە پاریسی کرد کە گومانی بەشداری لە پیلانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسەکەی سەعودییەی لێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، پۆلیسی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: «خالید ئەلتایبی» بەکێک لەو کەسانەی کە گومانی دەست ھەبوون لە پیلانی کوشتنی «جەمال خاشقچی» ڕۆژنامە نووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودیی لە سەرە لە فڕگعەی «شارڵ دۆگۆڵ»ب پاریسی پێتەختی فەرەنسا، قۆڵبەست کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ «ئاڕ تی ئێڵ»ی فەرەنسا، «خالید ئەلتایبی» لە ئەندامانی پێشووی پاسەوانی سەعودی بووەو بە تەما بووە لە فڕگەی «شارڵ دۆگۆڵ»ی پاریسەوە بگەڕێتەوە بۆ عەرەبستان.

«جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  پاشمیری سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو دواتر ھەواڵی کوژرانی بە شێوەی فەرمیانە لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە دانی پیادانرا.

دواتر نووسینگەی زانیاریی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە وای دەرخست «جەمال خاشقچی» بە فەرمانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی کوژراوە.

سەرپەیڤ