کانونی یه‌که‌م 09, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • سەرۆکی تازەی ئاڵمانیا ڕۆژی یەکەمی چالاکیی خۆی بە ھەڕەشە کردن لە ڕووسیا دەست پێ کرد

«ئۆلاف شوڵتز» سەرۆکی تازەی ئاڵمانیا لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکانی ھەڕەشە لە ڕووسیا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئۆلاف شوڵتز» سەرۆکی تازەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکەی بانگەشەی کرد کە، ئەگەر ڕووسیا پەلاماری ئۆکرانیا بدات، تەگبیرێک بۆ ھێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا واتە «نۆرد ستریمی_٢» دەکات.

ھەڕەشەی ئاڵمانیا لە بارەی ئەم ھێڵەی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە کاتێکدایە کە پێشتر کاربەدەستانی وڵاتانی ئەورووپا بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە پەرۆشی ئەوەن کە مۆسکۆ ئەم ھێڵەی گواستنەوەی گاز بۆ گوشارخستنە سەریان بەکار بێنێ.

لەم دواییەدا کاربەدەستانی ئۆکرانیاو ڕۆژئاوا لە تازەترین کەش سازیی دژی ڕووسیادا ھێندێک بانگەشەیان لەمەڕ جێگیر بوونی نائاسایی مۆسکۆ لە سنوورەکانی  لە گەڵ ئۆکرانیاو ھەگەری ھەڵکوتانە سەر ئەو وڵاتە ھێناوەتە ئاراوە.

ڕووسیا گەلێک جار باسی ئەوەی کردووە کە ھەنگاوە سەربازییەکانی لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا ھەنگاوێکی ئاسایی سەربازییە، کەچی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی ھەروا لە ھەوڵی ئەوەدان ڕەوشتی سنوورەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بە ئاڵۆز لە قەڵەم بدەن.

سەرپەیڤ