کانونی یه‌که‌م 10, 2021 21:15 Asia/Tehran
  • ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە کابۆل

سێ تەقینەوەی تیرۆریستی جارێکی تر کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەقنا، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی ڕێوینگبەر لە ناوچەی «دەشت بەرچی»ی کابۆل تەقییەوە کە لە ئەنجام دا تەواوی سەرنشینەکانی کوژران.

تەقینەوەی دووھەم و سێھەم لە ناوچەی «دھبوری»، «گوڵایی دەواخانە» لە ڕۆزئاوای مابۆل ڕووی دا کە لە بارەی قوربانییە شیمانەییەکانی ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

ھەروەھا باسی ئەوەش دەکرێت کە دەنگی تەقە تفەنگیش لە شوێنی ڕووداوەکە بیستراوە.

ھەتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ