کانونی یه‌که‌م 13, 2021 16:01 Asia/Tehran
  • نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌رووی 76 دۆلار

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌زربوونه‌وه‌ و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت ‏بۆ سه‌روو 76 دۆلار به‌زربووه‌وه‌.‏

 

ئەمڕۆ ڕوژی یەکەمی مامەڵەی ئەم هەفتەیەی بازاڕه‌ جیهانییەکانە، نرخى نه‌وت ‏به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى نوێی تۆمارکرد و به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى ‏برێنت به‌ 76.08 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.‏

هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریکاش بۆ 73.83 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کان ‏لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن گەڕاندەوە.‏

سەرپەیڤ