کانونی یه‌که‌م 15, 2021 10:26 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی گەڵاڵەی پێکھێنانی نووسینگەی ڕاگەییشتن یە پرسی ئیسلام ترسێن کردن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

نوێنەری موسڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا ، داوای تاوتوێ کرانی پێکھاتنی ناوەندێکی کرد بۆ ڕاگەییشتن بە پرسی ئیسلام ترسێن کردن لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بە پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن لە ئەمریکا بە تایبەت بە توند بوونەوەی ئەم بابەتە لە لایەن سیاسەتڤانانی ئەم وڵاتەوە، «ئیلھان عومەر» نوێنەری دیموکرات و موسڵنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ئاراستەکردنی گەڵاڵەیەک، داوای پێکھاتنی ناوەندێکی کرد بۆ ڕاگەییشتنی دادەڤانی بە پرسی ئیسلام ترسێن کردن لەم وڵاتەدا.

«ئیلھان عومەر» پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ئەم ناوەندە ھەموو ساڵاێک لە ڕاپۆرتەکانی مرۆڤ دۆستانەی خۆی دا باسی توندوتیژیی دژی موسڵمانانیش بکات.

ئەم داخوازییە تەنیا چەند حەوتەیەک دوای ئەوە دێت کە ڤیدیۆیەکی «لۆرێن بۆیێرت» نوێنەری کۆماری خوازی ئەنجومەنەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە تیای دا بە ئاشکرا سوکایەتی بە بیوباوەڕی «ئیلھان عومەر» دەکات و وەک ئەندامێکی تاقمە تیرۆریست و توندئاژۆکان دەیناسێنێ.

سەرباری داکۆکیی دیموکراتەکان لەم گەڵاڵەیە،کۆماریخوازان دژایەتیان کردووەو بەدوور لە شرۆڤەیەکی دروستی یاسایی دەزانن.

«گای ڕێشێنتالێر» لە نوێنەرانی کۆماریخوازی ئەنجومەنەکە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو گەڵاڵەیە وتوویەتی: ئەمە ھەوڵێکی حیزبی و بە ھەنگ و پەلەیە لە لایەن دیموکراتەکانەوە.

سەرپەیڤ