تالیبان: پڕوپاگەندەی ٢٠ ساڵەی دژی ئێمە درۆو دەلەسە بوو
سەرۆکی فەرمانگەی زانیاری و کلتوورڕیی دەوڵەتی تالیبان لە ویلایەتی ھەراتی ئەفغانستان وتی: پڕوپاگەندەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دژی ئێمە درۆو دەلەسە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاوا، مەولانا «نەعیمولحەق حەقانی» سەرۆکی فەرمانگەی زانیاری و کلتووریی دەوڵەتی تالیبان لە ویلایەتی ھەرات لە دیدار لەگەڵ دەستەیەک لە ئافرەتانی ئەم ویلایەتە لەوانە «مەسعودە کروخی» نوێنەری پێشووی پەرلەمان، لە سەر ڕاگەییشتن بە گرفتی ئافرەتان لە ڕێگای سەرچاوەکانی ھاوپەیوەندەوە پێی داگرت.
«حەقانی» لەم دیدارەدا وتی: لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دژی تالیبان پڕوپاگەندەی زۆر کرا، بەڵام ئێستا بە دەستەڵات گرتنی ئەم تاقمە لە ئەفغانستان ئەوە سەلمێندرا کە ئەو ھەموو پڕوپاگەندەیە درۆو دەلەسەو دوژمنانە بووە.
لە دیدارەکەدا، «مەسعودە کروخی» نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەفغانستانیش لە دابین کرانی ئاسایشت لە ھەرات دا ڕەزامەندیی دەربڕی و جەختی کرد لە سەر ھاوکاریی کۆمەڵگای ئافرەتانی ھەرات لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی تالیبان.