دیاری کرانی نوێنەرایەتیی ئەفغانستان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان
«نەسیر ئەحمەد فایەق» وەکو سەرپەرشتی نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئەفغانستان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا دیاری کرا.
نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئەفغانستان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: دوای کشانەوەی «غوڵامحسەین موحەممەد ئیسحاق زەی»، «نەسیر ئەحمەد فایەق» وەکو سەرپەرشتی ئەم نوێنەرایەتییە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا ئەم بەرپرسایەتییەی بە ئەستۆ گرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تالیبان، «سوھەیل شاھین»ی وەک نوێنەری حکومەتی خۆی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا دیاری کرد بوو ، کەچی لە لایەن لێژنەی وەجمەندیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە قەبوڵ نەکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان«ئاوا»، «نەسیر ئەحمەد فایەق» لە توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتیی کاروباری نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئەفغانستان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە ئەستۆ گرتووە. ناوبراو ئەوەشی نووسیوە کە: ئەم بەرپرسایەتییە گەورەیەی لە دۆخێکی چەتوون و شڵەژاودا بە ئەستۆ گرتووەو ھەوڵ دەدات دەنگی جەماوەری ئەفغانستان کە لە بەر بێکاری، برسیەتی، ھەژاری، سەرماوسۆڵەی زستان و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ توشی تەنگژە ھاتوون، بە گوێی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەرپرسەکانی بگەیەنێت.