کانونی یه‌که‌م 17, 2021 12:56 Asia/Tehran
  • درکێندرانی ناوی کۆمەڵێک لەو نوێنەرانەی کۆماریخوازانی ئەمریکا کە ھەڵیانکوتا بووە سەر بینای کۆنگرێسی ئەم وڵاتە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی دەست ھەبوونی ٦ نوێنەری کۆماریخوازو لە لایەنگرانی نزیکی ترەمپیان کردووە لە ئاژاوەکەی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «سکات پێری» لە پێنسیلڤانیا، «جیم جۆردەن» لە ئۆهایۆ، «ئەندی بیگز» و «پۆل گۆسار» لە ئاریزۆنا، «لوئی گۆهمێرت» لە تێگزاس و « مو برۆکس» لە ئالاباما، ئەو کەسانەن کە وەک باسی دەکرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی ترەمپ دا بۆ ھێنانە ئارای باسی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٢٠ی ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە.

ئەوانە بە پاڵپشتیی «مارک میدۆز» سەرۆکی نووسینگەی کۆشکی سپی و  جڵەوکێش کردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو بە پشتیوانیی وەزارەتی داد بەرنامەیان داڕشتبو کە لە ڕۆژی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس واتە ڕۆژی ڕاگەیەندرانی یەکجاریی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە، کۆبوونەوەکانی کۆنگرێس بشێوێنن.

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە لێژنەی لێکۆڵینەوەو بە دواداچوون دا ڕۆڵیان ھەیە، وتوویانە ئەگەر بێتو بەڵگەگەلێکی زیاتر کۆ بکرێتەوە لەوانەیە «دۆناڵد ترەمپ» وەک خەتاباری سەرەکیی ھێرش کردنە سەر کۆنگرێس اناسێندرێت و بکەوێتە بەر پەیگەڕی دادەڤانی.

سەرپەیڤ