کانونی یه‌که‌م 19, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • لە جڤینی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی :بە ھاناوەچوونی ئەفغانستان و ھاریکاریی لە گەڵ تالیبان پێویستە

وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد بە وتنی ئەوەی کە ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان، وتی: پاراستنی سەقامگیریی ئەفغانستان یەکەمایەتی کۆمەڵگای جیهانییە.

ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی ئەمڕۆ بە میوانداریی ئیسلام ئاباد، کۆبوونەوەیەکی لە سەر پرسی ئەفغانستان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لەوان وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە برد. 

شا مەحموود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە، وتی: ئامادە بوونتان لێرە باس لە گرینگ بوونی خەڵکی ئەفغانستان لە جیهان و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی دەکات. گرینگایەتی ئەو کۆبوونەوە لە سەرەوەی هەوڵێکی ڕواڵەتییە.

ناوبراو گوتی: ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان و ئەوانەی کە ئاگاداری ئەو بابەتەن؛ هۆشداریی جیدیان لەو بارەوە داوە. جێی داخە کە چەرمەسەییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە کەم نەبووەتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا بە پێشکەشکردنی 4 پێشنیاری ئێران بۆ یارمەتیدانی گەلی ئەفغانستان گوتی : گەلی ئەفغانستان پێویستیان بە ھاوکاریی خێرای مرۆییە و پێکھاتنی سندوقی دارایی نێوان وڵاتانی ئیسلامیی بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە پێویستە . 

حسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییش وێڕای ئاماژە بەوەی کە خوازیاری ڕێزگرتن لە سەروەریی ئەفغانستان و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی، لایەنە ئەفغانستانییەکانی بە هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی، کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و پەرەپێدانی ئاشتی بانگهێشت کرد.

مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ بە پاڵپشتی لە سیستەمی دارایی ئەفغانستان، ڕێگری بکرێت لە ڕووخانی ئابووری ئەو وڵاتە، لەسەر ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەختینەیی لە ئەفغانستان جەختیکرد.

ناوبراو گوتیشی: ئەبێ لە درێژەی دەستخستنی سەقامگیریی لە ئەفغانستان لەگەڵ گرووپی تاڵیبان هاوکاری بکەین.

سەرپەیڤ