ھۆڵندا وەک یه‌که‌م وڵاتی ئه‌وروپا که‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ریی راگەیاند
سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵندا رایگه‌یاند، بڕیاری که‌ره‌نتینه‌کردنی سه‌رتاسه‌ری له وڵاته‌که‌ی دراوە و ئه‌و بڕیاره‌ش له سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه ده‌سپێ ده‌کات و تا 14-1-2022، ئه‌و بڕیاره‌ش ته‌واوی شوێنه گشتییه‌کان، ناوه‌نده‌کانی خوێندن ده‌گرێته‌وه، وه‌ک رێکارێک بۆ وه‌ستاندنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن.
مارک رۆتێی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵندا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بریاری که‌ره‌نتینه‌کردنی سه‌رتاسه‌ری له‌و وڵاته‌که‌ی راگه‌یاندوه و ته‌واوی فرۆشگا ناپێویسته‌کان، چێشتخانه‌کان، یانه‌ی شه‌وانه‌کان و ته‌واوی شوێنه گشتییه‌کان داده‌خرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، قوتابخانه‌کان له ڕۆژی دوشه‌ممه‌وه تاوه‌کو 14 مانگی ساڵی نوێ دەرگاکانیان به داخراوی دههێڵنەوە، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌پۆلی پێنجه‌می ڤایرۆسه گوازراوه‌کان بریتییه له ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لە وڵات و ته‌واوی ئه‌وروپای به شێوه‌یه‌کی خێرا گرتوه‌ته‌وه.
هاوکات په‌یمانگای نیشتیمانی هۆڵندی بۆ ته‌ندروستی گشتی (RIVM) بڵاویکردەوە، نزیکه‌ی 2.9 ملیۆن که‌س لهسەرهتای بڵاوبونه‌وه‌ی کۆرۆناوە تۆمارکراون و نزیکه‌ی 20 هه‌زار و 420 حاڵه‌تی مردنیش تۆمارکراون، به پێی ئاماره‌کانی 24 کاتژمێری رابردوش نزیکه‌ی 14 هه‌زار و 616 حاڵه‌تی نوێ تۆمارکراون.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت کە زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌وروپا سنوره گه‌شتیارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ بریتانیا داخست، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن به شێوه‌یه‌کی خێرا و چاوه‌ڕواننه‌کراو.