بانکی نێودەوڵەتی: نزیکەی 100 ملیۆن کەس لە دۆخی هەژاریدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403994-بانکی_نێودەوڵەتی_نزیکەی_100_ملیۆن_کەس_لە_دۆخی_هەژاریدان
بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانە هەژارەکانی جیهان بۆ یەکەمجار لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و لە ساڵی 2020دا 97 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە کەوتوونەتە ژێر باری هەژارییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2021 19:36 Asia/Tehran
  • بانکی نێودەوڵەتی: نزیکەی 100 ملیۆن کەس لە دۆخی هەژاریدان

بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانە هەژارەکانی جیهان بۆ یەکەمجار لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و لە ساڵی 2020دا 97 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە کەوتوونەتە ژێر باری هەژارییەوە.

بەپێی شارەزایانی ئابوریی بانکی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی جیهان تائێستا ڕێژەی هەژاری بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە لە ساڵی 2020 بڵاوبووەتەوە، لە زیادبووندایە.

دەشڵێن، لەوکاتەوە باشبوونێکی ڕێژەیی هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ڕێژەی هەژاریی گشتی پێویستە دابەزێت.

لەمساڵدا ناوەندی داهاتی 40%ی هەژارترین دانیشتووانەکان لە دابەشکاری داهاتی جیهانی بەڕێژەی 6.7% دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە پێشبینییەکانی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە. لەکاتێکدا ناوەندی داهاتی 40%ی زۆرترین دانیشتووانە دەوڵەمەندەکان بەڕێژەی 2.8% دابەزیووە.

بەپێی ڕێکخراوەکە هۆکاری جیاوازییەکە گەورەکە ئەوەیە کە 40%ی هەژارترینەکان نەیانتوانیوە داهاتە لەدەستچووەکانیان بگەڕێننەوە، لەکاتێکدا 40%ی زۆرترین دەوڵەمەندەکە زیاتر لە 45%ی داهاتە سەرەتاییەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە.