پێکدادانی تالیبان لەگەڵ ناڕازییان لە کابۆلب پێتەخت
ڕاپۆرتەکان باس لە تەقەی چەکدارانی تالیبان بە ڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکەن کە بۆ داکۆکی لە مافی ئافرەتان لە کابۆل گرد ببوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ھێزەکانی تالیبان ڕۆژی سێ شەممە بە تەقە کردن بەرەو ناڕازییان لە نزیک بینای وەزارەتی پێشووی کاروباری ئافرەتان لە شاری کابۆل داوای بڵاوە لێکردنی خۆپیشاندەرانیان کرد.
ڕۆژی سێ شەممە دەستەیەک لە ئافرەتان لە کابۆل بە بەرپا کردنی خۆپبشاندان و گرد بوونەوە خوازیاری پێکھاتنی حکومەتێکی جەماوەری بوون ھاوتەریب لەگەڵ بەھاکانی مافی مرۆڤ.
بڕێک لە میدیاکانیش باسی گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەی دیکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئاسایشتییەکان و ناڕازییان و برینداری بوونی ئافرەتێکیان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کچان و ئافرەتانی ئەفغانی لەوەتەی تالیبان دەستەڵاتی لەو وڵاتەدا گرتووەتە دەست بەرەوڕووی بەرتەسکیی جۆربەجۆر بوونەتەوە لە بواری خوێندن و کارو چالاکیی کۆمەڵایەتی.