ئەشرەف غەنی: ھۆی کەوتنی دەوڵەتی من متمانەکردن بە ئەمریکا بوو
کانونی یهکهم 30, 2021 13:24 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ھۆی کەوتنی دەوڵەتەکەی بۆ پشت بەستن و متمانەکردنی بە ھاوبەشە بیانییەکان لەوانە ئەمریکا گەڕاندنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی شەفەقنای ئەفغانستان، «ئەشرەف غەنی» کە دوای کەوتنی دەوڵەتەکەی لە لایەن تالیبانەوە لە ١٥ی ئوت دا بەرەو ئیمارات ھەڵاتووە،دەڵێت: ئەمریکا قەت دەرفەتی ئەوەی نەدایە کە لەگەڵ تالیبان دانوستان بکات، کەچی بۆ خۆی دانوستانی لەگەڵ تالیبان کردو بڕیار درا وەلای بنێن.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وتیشی: تەنیا چەند خولەکێک دوای ئەوە بڕیاری دا کە وڵاتەکەی بە جێ بێڵێ کە پاسەوانەکانی پێیان وت ئیدی پێیان ناکرێ لە کابۆل دا بیپارێزن.
تالیبان لە ١٥ی ئوت دا دەستەڵاتی لە ئەفغانستان گرتە دەست و لەشکریانی ئەمریکیش دوای بیست ساڵ داگیرکاری لە کۆتایی مانگی ئوت بە شکست و سەرشۆڕی لە ئەفغانستان کشایەوە.