کانونی دوھەم 02, 2022 11:14 Asia/Tehran
  • لە ساڵی 2021دا 5 میلیۆن کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢١دا، لە سەرانسەری جیهان، نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨٨ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنابوون لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٤٤٠هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە عێراق دوو ملیۆن و ٩٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیە ٢٤ هەزار و ١٦٢ کەس گیانیان لە دەستداوە.

وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ٥١٪ی هاوڵاتیانی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، کە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەسە و لە عێراق ١٤ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٥٧٩ دانە ڤاکسین بۆ عێراق نێردراوە ٢١٪ ژەمی یەکەم و ١٤٪ ژەمی دوومی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

سەرپەیڤ