کانونی دوھەم 07, 2022 23:21 Asia/Tehran
  • دان نانی ئوباما بە لە مەترسی دا بوونی دیموکراسیی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە دیموکراسیی وڵاتەکەی لە مەترسی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «باراک ئوباما» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی ساڵی ڕابردووی سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: دیموکراسیی ئەم وڵاتە ئەمڕۆکە لە چاو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە مەترسی دایە.

جێگای ئاماژەیە پێشتریش «جیمی کارتێر» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە ساڵگەڕی ھێرشی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەشی ژانویەدا وشداری دا کە دیموکراسی لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی ومەترسییەو گەلی ئەمریکا لە ئێستادا لە بەردەم ھیەڵدێرێکدایە کە بەردەوامیش ڕووی لە پەرەسەندنە.

دوای سەرکەوتنی «جۆ بایدێن »ی سەربە پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەربە کۆماریخوازان بانگەشەی ساختەکاریی بەربڵاوی کردو لایەنگرەکانی بۆ پەلاماردانی بینای کۆنگرێس بە مەبەستی سەندنەوەی دەنگەکانیان ھان دا کە ئەم پەلامارە لە مێژووی ئەمریکادا بێ وێنە بوو. لەو ڕووداوەدا پێنج ئەفسەر گیانیان لە دەست دا.

سەرپەیڤ