کانونی دوھەم 11, 2022 10:18 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ماڵئاوایی لەژیان کرد

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا نیوەی شەوی ١١ی ژانویە لە تەمەنی ٦٤ ساپی دا لە بەر نەخۆشیی کۆئەندامی ھەناسە تیکچوونی سیستێمی پاراستنی لەش ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «دەیڤید ساسولی» لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی لە بەر نەخۆشیی کۆئەندامی ھەناسە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا.

تاقیکاریی کۆرۆنای سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا نەرێنی بوو دۆخی گشتیشی سەرەتا باش بوو.

«ڕۆبێرتۆ کۆئیلۆ» وتەبێژی «ساسولی» ئەمڕۆ سێ شەممە لە توییتێکدا ھەواڵی کۆچی دوایی «دەیڤید ساسولی»ی ڕاگەیاندو وتیشی: کاتی بەڕێوەچوونی نەریتی ئەسپەردەکردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا دواتر ڕادەگەیەندرێت.

«ڕۆبێرتۆ کۆئیلۆ» ڕۆژی دووشەممە باسی تێکچوونی باری تەندروستیی ناوبراو لە بەر شێوانی سیستێمی پاراستنی لەشی «ساسولی»و ھەڵوەشانەوەی تەواوی دیدارە فەرمییەکانی کرد.

ناوبراو کە پێشتریش توشی شێرپەنجەی خوێن ھاتیوو پاییزی ئەمساڵیش لە بەر توش بوونی بە نەخۆشیی کۆئەندامی ھەناسە ماوەیەک لە شوێنی کارەکەی لە پەرلەمانی ئەورووپا دوور کەوتەوە.

ئەم پەیامنێرو پێشکەشکارەی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی بۆ نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردراو لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو سەرۆکایەتیی ئەم دامەزراوەیەی گرتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ